پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بەهۆی کارێکییەوە کچێک خۆی کوشتبوو
وێستگەنیوز_
وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، هۆكارى خۆكوشتنى ئه‌و كچه‌ى ماوه‌یه‌ك له هه‌ولێر بێسه‌روشوێن بوو و دواتر ده‌ركه‌وت خۆى كوشتووه، كوڕێك بوو له ڕانیه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى لێ كردبوو".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13/5/2022، موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "دوای ئەوەی كچە قوتابیەكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ بە ناوی (ئاریان) لە ھەولێر بێسەروشوێن بوو، دواتر دەركەوت خۆی لە بینایەك خستۆتە خوارەوە و گیانی لە دەست دا، دوای لیكۆڵینەوەكانی پۆلیسی ھەولێر دەركەوت كوڕێك لە رانیە ھەڕەشەی لێ كردووە بە بڵاوكردنەوەی وێنە".
باسى له‌وه‌ش كرد، "بە ھاوكاریی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ڕانیە و ھەولێر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكرێت، ئێستاش دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و دەركەوتووە چەندین ئافرەتی دیكە وێنەیان لە مۆبایلەكەی ھەبووە و ھەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیكە كردووە".
PM:12:06:13/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 4104
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت