شۆڕش ئیسماعیل: ورەی پێشمەرگە بەرزە و له‌مه‌ودوا كه‌مته‌رخه‌می قبوڵ ناكرێت

‌ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە

وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری پێشمەرگە رایگه‌یاند كه‌ ئێستا ورەی پێشمەرگە بەرزە و سەنگەرەکان 95% تووندوتۆڵ کراون، به‌ فه‌رمانده‌ی میحوره‌كانیش وتراوه‌ كه‌ له‌مه‌ودوا كه‌مته‌رخی قبوڵ ناكرێت.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگه‌یاند: پێشمەرگەی کوردستان لە ئێستا و داهاتووشدا هەمیشە لە ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕوبونەوەی هەموو مەترسییەکان و بەتایبەتیش مەترسیی داعش.

"لەوەتەی من لە وەزارەتی پێشمەرگەم و پێشتریش، وەزارەتی بەرگریی عێراق سەرەتاییترین پێداویستییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین نەکردووە"، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وای وت.

ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووش لەگەڵ بەشی زۆری فەرماندەی لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکان، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتی: " له‌و كۆبونه‌وانه‌دا پێیان وترا کە لەمەودوا کەمتەرخەمیی قبووڵ ناکرێت و لەهەر شوێنێک کەمتەرخەمیی هەبێت سزای پێویستیش دەدرێت".


PM:10:42:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 3480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت