سبەینێ لەم ناوچە نەوت دابەش دەکرێت


وێستگەنیوز- 

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەکان ڕایگەیاند، ئاگادارى دانیشتوانى ناحیەکە و گوندەکانی دوەروبەری دەکەینەوە ئەوانەی کە نەوتی سپییان تا ئێستا وەرنەگرتووە سبەینێ نەوتیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی کانوونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەووە، "ئەو ماڵانەی تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە سبەینێ پێنجشەممە نەوت دابەش دەکرێت لە سنووری ناحیەی خەلەکان و گوندەکانی دەوروبەری، پێویستە هەر خێزانێک کارتی زیرەکی تایبەت بە نەوت و  فۆرمی خۆراک یاخود وێنەیەک لە پێناسی باری شارستانی لەگەڵ خۆی ئامادە بکات.''

ئەوەشخراوەتەڕوو، "نرخی یەک بەرمیل نەوت تەنها 55 هەزار دینارە".


PM:04:27:26/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 34436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت