کەشناسی هەرێم: لە سەنتەری ئەم شارانە بەفر دەبارێت

‌بەفربارینی چەند رۆژی رابردووی بەشێک لە شارەکانی هەرێم

وێستگه‌نیوزـ

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین سەنتەری بەشێک لە شار و پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بووله‌رزه‌زانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە لە کاتەکانی‌ درەنگدا کاریگەری‌ نزمە پاڵەپەستۆی‌ دەریای‌ سپی‌ ناوەڕاست کاردەکاتە سەر ناوچەکە لەگەڵ بارستە هەواییەکی‌ سارد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ پێنجشه‌ممه‌ پلەکانی‌ گەرما روو لە نزمبوونەوەی‌ زیاتر دەکات و بەفر و باران بارین لە ناوچەکەمان دەبارێت".

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، لە دوای‌ نیوەڕۆی رۆژی‌ هەینی‌ کاریگەری‌ ئەم شەپۆلە کۆتای‌ی دێت.

بەگوێرەی کەشناسی، لە هەولێر لە سبەینێ بەیانیدا بەفر و باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو چوار پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 16 پلەی سیلیزییە.

باسی لەوەشکردووە، لە سبەینێ بەیانیدا لە سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو یه‌ك پلە ژێر سفرە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 13 پلەی سیلیزییە.

وتووشییەتی، لە سبەینێ بەیانیدا لە دهۆک لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو سێ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 13 پلەی سیلیزییە.

راشیگەیاندووە، لە سبەینێ بەیانیدا لە هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو سفر پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 12 پلەی سیلیزییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کەرکوک لە سبەینێ ئێوارەدا باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو چوار پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو 19 پلەی سیلیزییە.



AM:11:10:26/01/2022












ئه‌م بابه‌ته 55164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت