موشه‌كێك به‌ر كۆشكه‌كه‌ی حه‌لبوسی كه‌وت
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌ك له قه‌زای كه‌رمه له شاری فه‌لوجه بیسترا و ده‌وترێت كه ته‌قینه‌وه‌ی موشه‌كه‌كان له زێدی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقدا بووه.
میدیاكانی عێراق له چه‌ناڵه‌كانیان له تۆڕی تێلێگرام بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مشه‌و سێ موشه‌ك له ناوچه‌ی حه‌لابسه، زێدی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و ناوچه‌ی گه‌راجی ئالیات و ناوچه‌ی عبه له قه‌زای كه‌رمه‌ی سه‌ربه شاری فه‌لوجه له سنوری پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتوته‌وه.
میدیاكان ده‌ڵێن یه‌كێك له‌م موشه‌كه‌كان به‌ر كۆشه‌كه‌ی حه‌لبوسی كه‌وتوه و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن موشه‌كه‌كه له مه‌زاری ئیمامی حه‌لبوسیی داوه، ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن كه موشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی ئیبراهیم بن عه‌لییه‌وه به‌ره‌و قه‌زای كه‌رمه ته‌قێندراوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان تائێستا دوو هاوڵاتی به‌و موشه‌كانه برینداربوون كه یه‌كێكیان منداڵێكی پێنج ساڵانه.
ئه‌م موشه‌كبارانه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌ره‌شه‌ی گروپێكی ده‌مامكدار هات كه ڤیدیۆكه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هه‌ره‌شه‌یان له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد، گروپه‌كه ناوی خۆی ناوه "ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه‌ت".
PM:09:53:25/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 7164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت