لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندنەوە بڕیاردرا


وێستگەنیوز_ 

پاش ئەوەی ماوەی 2 هەفتەیە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندنی کوردستان و بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە ڕاگیرابوو، بڕیاردرا چیدی پشوو درێژ نەکرێتەوە و 31ی کانوونی دووەمی 2022، دەستپێدەکاتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی بەهۆی کەشوهەواوە دەوام ڕاگیرابوو، هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی و لە 31ی مانگی کانوونی دووەمی 2022 دەوامی خوێندن دەست پێدەکاتەوە. 

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، قەرەبووی ئەم دوو هەفتەیە دەکەنەوە و وا بڕیارە، تاوەکو پشووەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵ، هیچ پشوویەکی دیکە لە ناوەندەکانی خوێندندا نەبێت. 

لەبارەی تاقیکردنەوەی خوێندکارانیشەوە کە دواخراون ئاماژەی بەوەدا، "تاقیکردنەوەکان لە هەفتەی داهاتوودا دەکرێن، لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممەدا، دواتر ڕاستەوخۆ وەرزی دووەمی خوێندن دەست پێدەکات". 


PM:07:32:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 13164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت