تەندروستی ئیسرائیل: لە ماوەی هەفتەیەکدا نیو ملیۆن ئیسرائیلی تووشبوی کۆرۆنا بوون


وێستگەنیوز- 

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هەموو شارەکانی ئیسرائیلدا زیاتر لە نیو ملیۆن ئیسرائیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لە هەفتەی ڕابردوودا.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی 2022، وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بڵاویکردەووە، ''ژمارەی ئەو تووشبوانەی لەژێر چاودێری چڕدان بە فایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ 856 کەس و لە ئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر توشبوو لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە. لە کاتێکدا ژمارەی مردووەکان لە سەرەتای پەتاکەوە گەیشتووەتە هەشت هەزار و 488 کەس.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ''وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل پێشنیاری چوارەم دەرمانی کوتانی کۆرۆنای بۆ ئەوانەی خوار تەمەنیان 60 ساڵ و زیاتر لە 18 ساڵ بوو.''

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''داتا ئیجابییەکان دەریخستووە دوای وەرگرتنی فاکسینی چوارەمی  کۆرۆنا کەسێک لەنێوان 3 بۆ 5 ئەوەندەی بڕی پاراستن لە دژی ڤایرۆسەکە بەرگری هەیە.''


PM:07:00:25/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت