داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ی رۆژئاوای ئەفغانستانی راگەیاند


وێستگه‌نیوزـ

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی رۆژی شەممەی شاری هەراتی رۆژئاوای ئەفغانستانی راگەیاند، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی شەش کەس.

بەرپرسانی ئەفغانستان رایانگه‌یاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی کارگوزارییدا لە شاری هەراتی رۆژئاوای ئەفغانستان لانی کەم شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.

دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، زنجیرەیەک هێرش و تەقینەوە لە سەرانسەری ئەفغانستاندا روویانداوە، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هەندێک لەو هێرشانەی راگەیاندووە.

هێرشەکەی رۆژی شەممە تیشک دەخاتە سەر ئەو کێشە ئەمنیانەی رووبەڕووی بەڕێوه‌بەرایەتیەکەی تاڵیبان بوونەتەوە لەکاتێکدا کە وڵاتەکە بەدەست قەیرانی مرۆیی و ئابوورییەوە دەناڵێنێت.

سه‌رچاوه‌: رۆیته‌رزـ VOA


AM:07:56:24/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 9012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت