نوێترین زانیاری له باره‌ی دۆخی پارێزگای حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان
هێزەکانی هەسەدە لە کێوماڵکردنی چەکدارانی داعش
وێستگه‌نیوزـ هه‌ستیار ره‌ووف
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان، بڕیاریدا لە سبەینێ دووشەممەوە بۆ ماوەی حەوت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ له حەسەکە و دەوروبەری رابگەیەنرێت، هاوكات ئۆپراسیۆنێكیش له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه ده‌ستپێكردووه.
بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بەمەبەستی رێگریکردن لەشانە نوستوەکانی تیرۆر و دزەکردنیان بۆ دەرەوەی سنوور بڕیاردراوە قەدەغەی تەواوەتی بۆ ماوەی حەوت رۆژ لە حەسەکە رابگەیەنرێت، بڕیارەکەش لەسبەینێ دووشەممە 24ی كانوونی دووه‌م، تا 30ی كانوونی دووه‌م، بەردەوام دەبێت.
هاوكات به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیارەکە فەرمانگەی تەندروستی، بەنزینخانەکان، شارەوانی و نانەواخانەکان ناگرێتەوە، هەروەها لە سەرجەم ناوچەکانی دیکەی ئیدارەی خۆسەریش لەکاتژمێر 06:00ی ئێوارەوە تا کاتژمێر 06:00ی بەیانی قەدەغەی تەواوەتی رادەگەیەندرێت.
هۆزان عفرینی، چالاكوانی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیكی زیندانی غوێزان ئۆپراسیۆنێكی بۆ كێوماڵكردنی چه‌كداره هه‌ڵاتوه‌كانی داعش ده‌ستپێكردووه، تا ئێستا زیاتر له 170 چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان به دیل گیراونه‌ته‌وه.
وتیشی: "رژێمی سووریا پێی خۆشه ئه‌و دۆخه له پارێزگای حه‌سه‌كه روویداوه، چونكه ئێستا ئه‌و رژێمه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌دا نه‌ماوه، بۆیه پێی خۆشه ئه‌و ناوچانه‌ی به ده‌ستی هه‌سه‌ده‌وه‌ن نا ئارام بن و شه‌ڕو و ئاژاوه‌یان تیایدا بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند: دوای سێ رۆژ شەڕ و رووبەڕبوونەوە لەگەڵ گروپی چەکدارانی داعش لەگرتوخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکە، لەئێستادا زیندانەکە لە ژێر دەستی هێزەکانیاندایە و رێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و هەوڵی هەڵاتنی زیندانییەکانی داعش تێکشکێنراوە، لەو ماوەیەشدا 27 شەڕڤان شەهیدبون.
به وته‌ی عفرینی، یه‌كێك له شه‌هیده‌كانی هه‌سه‌ده جه‌مال كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی زیندانی غوێزانه، هاوكات دوو رۆژنامه‌وانیش له‌ناو شه‌هیده‌كاندان.
روونیشیكرده‌وه، هێشتا زانیاری دروست به‌رده‌ست نییه ئه‌وانه‌ی له زیندانه‌كه هه‌ڵاتوون چه‌نده‌ن، به‌ڵام تا ئێستا 90 كه‌س زیاتریان ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ژماره‌ی ئه‌و داعشانه‌ی هه‌ڵاتوون زۆربوون.
هۆزان عفرینی وتیشی: "به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ده‌ستگیر كراونه‌ته‌وه جلوبه‌رگی ژنانه‌یان له‌به‌ردا بووه و به‌شێكیش له‌و ماڵانه‌ی هاوسۆزی داعشن خۆیان حه‌شار داوه".
لەلایەکی دیکەوە ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عیراق و سوریا لەبارەى هێرشەکانى داعش بۆ سەر بەندیخانەى غوێرانى حەسەکە لە راگەیەنراوێکدا وتی، "هەوڵەکانى داعش بۆ بردنە دەرەوەى ئەندامانى لە بەندیخانەى غوێران هیچ مەترسییەک لەسەر عێراق و ناوچەکە دروستناکات".
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هۆشداریشدا دەدات لە: "ئەگەر ئەنجامدانى هێرشى هاوشێوە بۆ سەر ئەو بەندیخانانەى ئەندامانى داعشیان تیایە لە عێراقیش".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی لەکاتى رووداوەکەدا ئۆپراسیۆنى چاودێرى بەڕێوەبردووە، زنجیرەیەک بۆردمانى لە ماوەى ئەو چەند رۆژەى پرۆسەکەدا ئەنجامداوە و بەوردى تیرۆستانى داعشى کردووەتە ئامانج کە هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانى سوریاى دیموکرات".
هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاماژە بەوەشکردووە، "هەموو ئەو داعشانەى چەکی ناو بەندیخانەکەیان هەڵگرت و پاسەوانەکانى بەندیخانەکەیان کوشت بەهێرشى ئاسمانى کرانە ئامانج و کوژران".
گرتوخانەی غوێران دەکەوێتە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و نزیکەی پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە.
PM:10:49:23/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت