لەبەر ئەوەی موسوڵمان بووم نەکرام بە وەزیر
نوسرەت غانی، پەرلەمانتاری پارتی ڕاستڕەوی بەڕیتانیا
وێستگەنیوز_
ئاژانسی سەندەی تایمز ڕایگەیاند، پەرلەمانتارێکی ڕاستڕەوی بەڕیتانیا ڕایدەگەیەنێت، لەبەر ئەوە دوورخراوەتەوە لە بوون بە وەزیری گواستەوە، چونکە موسوڵمان بووە.
نوسرەت غانیی تەمەن 49 ساڵ، پەرلەمانتاری پارتی ڕاستڕەوی بەڕیتانیا ڕایگەیاند، "ساڵی 2020، دەبوایە ببومایە بە وەزیری گواستنەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی موسوڵمان بووم، دوورخراومەوە لەو پۆستە".
هەروەها دانی بەوەشدا ناوە، لەلایەن سکرتێری پەرلەمانەوە پێی گوتراوە، "ئەو لەبەر باوەڕەکەی ناتوانێت ببێت بە وەزیری گوستنەوە؛ هاوڕێکانیان بێزار دەکات"
خۆی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "وەک ئەوە وابوو بۆکسێک بکێشن بە سکمدا؛ هەستم بە بێهێزیی و ئابڕووچوون کرد".
PM:04:35:23/01/2022
ئهم بابهته 2196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت