بڕیار لەسەر دەوامی زانکۆ و خوێندنگەکانی عێراق درا


وێستگەنیوز_ 

هەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری هەماهەنگی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی عێراقییەی ڕاگەیاند، بەهۆکاری نەبوونی مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنگەکان، داوای ڕاگرتنی زانکۆ و خوێندنگەکانمان نەکردووە. 

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، چاودێریی دۆخی کۆرۆنا دەکەن لە کاتێکدا کۆرۆنای نوێی ئۆمیکرۆن لە تەشەنەسەندندایە لە تەواوی ناوچەکە. 

هەیسەم عوبەیدی وتیشی، ڕۆژانە 25 هەزار پشکنینی تاقیگەیی ئەنجام دەدرێن، هەموو توشبووەکانیش کۆرۆنای نوێی ئۆمیکرۆن و دەلتان. 

هەرچەندە هەیسەم عوبەیدی ڕایگەیاند کە گۆڕاوی نوێی ئۆمیکرۆن زیانێکی ئەوتۆی بۆ سەر سییەکان نییە و هەوکردنی سییەکان کەمتر ڕوودەدات؛ بەڵام ڕایگەیاند پێشبینیی دەکەن نەخۆشخانەکان توشبووی زیاتری کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لەخۆ بگرن. 


AM:09:52:22/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 5952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت