وادەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاشکرا کرا
شەقامە بەستووەکانی سلێمانی
وێستگه‌نیوزـ هه‌ستیار ره‌ووف
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ده‌ڵێت، ناوەندە جیهناییەکانی کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکەن لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین روو لە ناوچەکە و هەرێم بکات، دەشڵێ، لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی 21ی كانوونی دووه‌می 2021، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین دەکرێت لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، بەڵام کەش و هەوا بەشێوەیەکی خێرا دەگۆڕێت و زانیارییەکان بەردەوام نوێدەکرێنەوە و جارێ بە فەرمی راگەیاندراویان نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، له رۆژی دووشه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌م، لە رۆژدا پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەرزتردەبنەوە و لەشەودا پلەکانی گەرما لە نزمیدا دەمێننەوە.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی وتیشی، لەناو رۆژژمێری کوردی‌دا ئەم مانگە بە رێبەندان ناوهێندراوە، ئەمەش ئاماژەیەک بووە بەوەی کەشوهەوا ناجێگیردەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام نزمدەبنەوە و وەرزی بەفر و بارانبارینە.
ئه‌وه‌شی باسكرد، شه‌وی رابردوو نزمترین پله له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی نۆ پله بووه، هاوكات له ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ئاستی به‌ستن بووه.
له باره‌ی كۆی گشتی بارانبارینه‌وه وتی: "تا ئێستا له سلێمانی 251 ملیمه‌تر بارانباریه‌وه، هێشتا سه‌دا 75ی بارانبارینمان ماوه ببارێت، به شێوه‌یه‌كی گشتیش ئاماژه‌كان بۆ ئه‌مساڵ دڵخۆشكه‌رن".
PM:08:15:21/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 19092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت