پۆلیسی دارستان: هەر کەسێک ڕاوبکات بە بڕی یەک ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ناجێگری دۆخی کەشوهەوا و بەفربارین دەقۆزنەوە بۆ راوکردن و رایگەیاند، هەر کەسێک ڕاوبکات بە بڕی یەک ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022 لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لە حاڵەتی کەوتنی بەفرێکی زۆر باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک لە ماڵان و ئاوەدانی نزیکدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، " بۆیە هیوادارین کەس ڕاویان نەکات، هەر کەسێکیش ڕاوبکات بە بڕی یەک ملیۆن تا شەش ملیۆن دینار سزا دەدرێت".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ناوچەی سیدەکان حاڵەتی ڕاوکردنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان زیاتربووە و پۆلیس چاودێریی ئەو کەسانە دەکات کە دەیانەوێت ڕاوبکەن.


PM:01:45:21/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت