قوباد تاڵەبانی: بەکۆچی دوایی مام حە‌مید دەروێش، خەباتکارێکی گیانفیدامان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

قوباد تاڵەبانی، سە‌رپە‌رشتیاری مە‌كتە‌بی سكرتاریە‌تی مام جە‌لال پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی حە‌مید دەروێش، پێشمەرگە و هاوڕێی دێرینی مام جەلال بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "مام حە‌میدی كە‌ بۆ ئێمە‌ نمونە‌ی دڵسۆزی و ئازایە‌تی و كو‌ردایە‌تییە‌‌،  بەکۆچکردنی گەلەکەمان خەباتکارێکی گیانفیداى لەدەست-دا كە‌ ھە‌رگیز لە‌یادمان ناچێتە‌وە‌."

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ هەینی 21-1-2022 لەپرسەنامەیەکدا بۆ کۆچی دوایی حە‌مید دەروێش ئاماژەی بەوەشکردوە، "مام حە‌مید رە‌شاش نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دێرینی رۆژگارە سەختەکانی خەبات و پێشمەرگەیەکی قارەمان و پشت و پەناى پێشمەرگە و کوردایەتی بوو، هاوڕێیەکی خۆشەویست و بەئەمەکی سەرۆک مام جەلال بوو، بەکۆچکردنی گەلەکەمان خەباتکارێکی گیانفیداى لەدەست-دا كە‌ ھە‌رگیز لە‌یادمان ناچێتە‌وە‌."

باسی لەوەشکردوە، "بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە‌ی خۆمان و خێزان و خانەوادەكە‌ی دەکەم، خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشتی بەرین بێت،  سەبوریی و دڵنەواییش بە‌ھە‌موومان ببەخشێت."

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-2-2022، حەمید رەشاش، پێشمەرگە و دۆستی دێرینی مام جەلال كۆچی دواییكرد.


AM:11:47:21/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو