كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی بۆ نزمترین پله‌كانی گه‌رما راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌رله‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان له پێشبینییه‌كانیدا بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ رایگه‌یاند كه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
"ئەمشەو ئاسمانی ناوچەکانی ڕاپەڕین و سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی و هەڵەبجە و ناوچە شاخاویەکانی و گەرمیان پێشبینی دەکرێ ساماڵ بێت بۆیە سبەی بەیانی نزمترین پلەکانی گەرمی دادەبەزێت بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆدا"، كه‌شناسی وای پێشبینی كردوه.
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه: ناوچە شاخاویکانی هەولێر ساماڵ بۆ کەمێک پەڵەهەور دەبێت نزمترین پلەی گەرمی دادەبەزێت بە (1-4) پلە بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆدا.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كان، شاری دهۆک و ناوچە شاخاویەکانی نیمچە هەور دەبێت نزمترین پلەکانی گەرمی دادەبەزێت بە (1-2) پلەی سەدی بە بەراورد لە گەڵ نزمترین پلەکانی گەرمی ئەمڕۆدا.
PM:10:37:18/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 7176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت