پارتی چەند بەرپرسێکی حکومی دەگۆڕێت


وێستگەنیوز_ ژوری هەواڵ

بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز دوای لافاوەکەی هەولێر پارتی دەستیکردووە بە گۆڕانکاری لە بەرپرسە حکومییەکانداو دەستە دەستە گۆڕانکاریان پێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022، وێستگەنیوز لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیاری دەستکەوتووە، کە دوێنێ سەرۆکی شارەوانییەکانی هەریەک لە ''دارەتوو، قوشتەپە، کەسنەزان'' لەکـارەکانیان لابراون، بەڵام ئەوانەی وەک سەرۆک شارەوانی نوێ دەستبەکاردەبن جارێ دیار نییە کێن.''

هەر بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، ''بریار وایە ھەفتەی داھاتوویش سەرجەم بەرێوبەری شارەوانیـیەکانی ھەولێر گۆڕانکاریان پێبکرێت و کەسی نوێ بخرێتە شوێنەکانیان.''

پێشتر ئەو ئەو دەنگۆیە بڵاوکرابوویەوە، پارتی لەھەولێر پلانی ھەیە بۆ دورخستنەوەی 23 بەڕێوبەری ناحیەو حەوت قائیمقام، بەڵام تائێستا ئەو پرۆسەیە لەئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کاری لەسەر نەکراوەم ڕەنگە ئەم گۆڕانکاریانە دەکرێت بەشێک بێت لە پلانەکەی پارتی لە هەولێر. 


PM:07:49:18/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 57976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو