نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەربەستی 87 دۆلاری شکاند
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانونی دووەمی 2022، نرخی نەوت لەجیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بۆ سەروی 87 دۆلار بەرزبووەوە.
ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی دەرکەوت کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن و مەترسییەکانی کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا، جارێکی دیکە جوڵەی ئابوری و خواست لەسەر نەوت لەجیهاندا ڕوی لەبەرزبوونەوە کرد، بەجۆرێک بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دوشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 87 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات 4ـی ئەم مانگە وڵاتانی ئەندام لە (ئۆپیک پڵەس) کۆبوونەوە و لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت، خواستی بازار و ئاستەنگییەکانی بەردەم پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گفتوگۆیانکرد، لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکرێت.
ئهمڕۆ نرخی نهوتی خاوی برێنت بەرزبونەوەی بهخۆیهوه بینی و به 87.28 دۆلار مامهڵهی پێوهدهكرێت، ههروهها نهوتی خاوی تێكساسیش گهیشته 84.95 دۆلار.
AM:07:31:18/01/2022
ئهم بابهته 3128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت