لەم پەروەردانە پشووی فەرمی راگەیەندرا
وێستگهنیوزـ
قایمقامیهتی قهزای چهمچهماڵ دهڵێت، بههۆی شهپۆلی سهرماو دابهزینی پلهكانی گهرماوه، سبهینێ دووشهممه له باخچهكانی ساوایان و پۆلهكانی یهك و دوو و سێ پشووی فهرمییه.
له راگهیهندراوێكدا قایمقامیهتی قهزای چهمچهماڵ دهڵێت: "لەسەر داواکاری بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ و بە فەرمانی قایمقامی چەمچەماڵ، بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ دووشەممە 17ی كانوونی دووهمی 2022، لە باخچەکانی ساوایان و پۆلەکانی یهك و دوو و سێی بنەڕەتی پشوو دەبێت.
قایمقامییهتی قهزای چهمچهماڵ باسی لهوهشكردووه: پشوو ئەو قۆناغانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیاندراوێکدا پەروەردە رانیە بڵاویکردەوە، بەھۆی گۆڕانی کەش و ھەوا و ھاتنی شەپۆلێکی بەفر و سەرما بۆ سنورەکەمان پەروەردەی ڕانیە بەڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ سەلمەتی گیان و تەندروستی و فێرخوازان و مامۆستایان بڕیاریدا کە:
1- ڕاگرتنی دەوام لە سەرجەم باخچەکانی منداڵان لە سنوری پەروەردەی ڕانیە.
2- ڕاگرتنی دەوام لە بازنەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری پەروەردەی رانیە.
لەبارەی تاقیکردنەوەکان ئەوەش هاتووە:
سبەی لە تەواوی سنوری پەروەردەی ڕانیە تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی یەکەم بەپێی خشتەی ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەدەچێت و دواناخرێت، بەڵام پەروەردەی ڕانیە قوتابخانەکان لەناو گوندەکان سەرپشک دەکات لە دواخستنی تاقیکردنەوەکان لەئەگەری گۆڕانی کەشوھەوا.
پەروەردەی پشدەریش دەڵێت، بەهۆی نزم بونەوەی پلەی گەرماو بارینی بەفرەوە، لە سبەینێوە دەوام سەرجەم باخچەکان و بازنەی یەکەمی قۆناغی بنەڕەتی رادەگیرێت.
ئەوەش هاتووە، سەبارەت بە بازنەی دووەم و سێیەمی قۆناغی بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەیییەکان، لەهەر شوێنێک گرفت و ئاستەنگ بۆ هاتوو چۆی قوتابی و خوێندکار و مامۆستایان دروستبوو، تاقیکردنەوە ئەنجام مەدەن و راستەوخۆ دوای پشوو، تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی نزیکی مانگێکە شەپۆلێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەفتەیەکیش دەبێت شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆش شەپۆلێکی بەفربارین ناوشاری سلێمانی و چەند شار و ناوچەیەکی دیکەی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بارینی بەفر بەردەوامە، ئەگەر دۆخی کەش و هەواش بەو جۆرە بەردەوام بێت پێدەچێت دەوامی سبەینێی قۆناغەکانی دیکەی خوێندن و زانکۆکان رابگیرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ئێوارەی ئەمڕۆ پەروەردەی سلێمانی دەوامی سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قۆناغی یهك و دوو و سێی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی راگرت.
هەر ئەمشەویش سهرچاوهیهك لە پەروەردەی سلێمانییەوە رایگەیاند، ئەمشەو پەروەردەی سلێمانی بڕیار لەبارەی دەوامی سبەینێی سەرجەم قۆناغەکانی قوتابخانەکانەوە دەدات و ئەگەر دۆخی کەشوهەوا بەم جۆرە بەردەوام بێت ئەوا پێدەچێت دەوامی سبەینێ رابگیرێت و تاقیکردنەوە دوابخرێت.
PM:08:38:16/01/2022
ئهم بابهته 20240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت