چه‌تۆ ساڵح سه‌ردانی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ی كرد

‌دیمەنێک لە سەردانەکە

وێستگه‌نیوزـ

چه‌تۆ ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ و فه‌رماده‌ی ئه‌ركانی هێزه‌كانی حه‌فتای به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی كانوونی دووه‌می 2022، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ  و شاندێكی یاوەری سەردانی مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتاو لیوا روکن عومه‌ر ساڵح، فەرماندەی ئەرکانی هێزەکانی حەفتا یان کرد.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، "بە  بۆنەی دەستبەکاربوونی لیوا روکن عومه‌ر ساڵح، فەرماندەی ئەرکانی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ هیوای خواست وەک هەمیشە  ئازایانە لێرەش سەرکەوتووبێت لەم وێستگە نوێیەی ئەرکیدا".  

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرایکرد، "لیوا ڕوکن عومه‌ر ساڵح یەکێکە لە فەرماندە قارەمان و تێکۆشەرەکانی پێشمەرگە كە لە هەموو نەبەردییەكانی هەرێمی كوردستاندا جێگای دەستی دیاربووە هەر لەبەر لێهاتوویی و شارەزایی لە زانستی سەربازیدا گواستراوەتەوە بۆ هێزەکانی حەفتا و ئەم ئەرکەی نوێیەی پێبەخشراوە".

لای خۆیه‌وه‌ لیوا روکن عومه‌ر ساڵح وتی:  "لیوا چەتۆ ساڵح لە رابردوودا پاڵپشت و هاریکار بووە بۆ باشتر جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانمان لەناو لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی".



PM:06:57:16/01/2022










ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو