ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران: به‌فر زۆره و سه‌ردانی ئێران مه‌كه‌ن
ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
بەهۆی باری خراپی کەشوهەوا و بارینی بەفرێکی زۆره‌وه، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران به‌پێویستی ده‌زانێت هاوڵاتیان بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن.
"ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاوولاتیانی خۆشەویست دەکەین لە بەر بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی رێگاکان و کەمبونی ئاستی بینین و تێکردنی بەفرێکی زۆر و با و کرێوە و خراپیی کەشوهەوا سه‌ردانی ئێران نه‌كه‌ن"، ده‌وازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حاجی ئۆمه‌ران له ئاگادارییه‌كه‌یدا وای وتووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه جادە و رێگا سەرەکییەکان و گۆرەپان و شەقامەکان بە بەردەوامی لەلایەن تیمەکانی رامالینی بەفر له بەرێوەبەرایەتی چاککردنی رێگاوبان و تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری دەروازەکە خاوێنكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام بەفرێکی زۆر لە ناو رێگاکانی ناو سنوری ئێران‌دا باریوه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه ده‌روازه‌ی ناوبراو داوای له هاوڵاتیان كردوه ئەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت "جارێ سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەکرێت بە مەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران یان بە پێچەوانەوە ئەو هاوڵاتییه ئێرانیانه‌ی کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، سه‌ردانی ده‌روازه‌كه نه‌كه‌ن تا بارودۆخەکە بە باشی ئاسایی دەبێته‌وه.
PM:05:35:16/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت