بەوێنە.. لە هەولێر شەش یانەی دیکەی شەوانە داخران


وێستگەنیوز-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندنین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، شەش یانەی تری شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر داخران.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەراگەیەنراوێکدا اباسی لەوەشکردوە، "شەوی رابردو لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندنین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، شەش یانەی تری شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەند لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر."

ئەوەش هاتووە، "جێگەی باسە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕێگەگرتن لەدیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و ڕوونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و ڕێنمایەکانی پارێزگای هەولێر، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شوێن داخراون و هەڵمەتەکەش بەردەوامە."


AM:09:10:16/01/2022
































ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت