پارتی: دوو کورسییەکەی نەینەوا و هەولێر دەگەڕێنینەوە
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
وێستگەنیوز_
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت، "هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و دوو كورسیه‌یان كه به‌بڕیارى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا لێیان سه‌ندرایه‌وه".
ئەمرۆ شەممە، 15ی کانوونی دووەمی 2022 ڤیان سه‌برى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق بە میدیایی فەرمی حزبەکەی وتووە، "دواى ئه‌وه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌چوو، ئێستا وه‌كو پارتى به‌پێى ده‌ستوور ده‌توانین تانه پێشكه‌شبكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى دوو كورسیى فراكسیۆنى پارتى له نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر، بۆیه ئێستا كارده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و دوو كورسییه به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى له‌دادگاى فیدڕاڵى".
ئەو ئەوەشی وتووە، "له‌دواى بڕیارى داگاى فیدراڵى بۆ ڕاگرتنى كاره‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى، بڕیارى وه‌لائى دادگاى فیدڕاڵى كاتییه، تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كه ئینجا دانیشتنى داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن، کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنەکەى 10ی تشرینی دووەمی 2021ی ئاشكراكرد و بەپێی ئەنجامەکەش پارتى دوو کورسى لە هەولێر و موسڵ لەدەستدا کە هەردوو کورسییەکە دران بە یەکێتى.
PM:02:46:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 8792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت