بەرپرسی لقی پێنجی پارتی: سکاڵامان تۆمار کردووە

‌شوان محەمەد بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا

وێستگەنیوز- 

بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، "ئەو بۆمبەی فڕێدرایە ناو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، ھیچ زیانێکی نەبووە، بەڵام ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و رێوشوێنی یاسایی گیراوەتە.

ئەمرۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022، شوان محەمەد بەرپرسی لقی پێنجی پارتی  لە بەغدا بە ماڵپەڕی  پارتی راگەیاندووە، "ئەو بۆمبەی  فڕێدرایە ناو بارەگای پارتی لە بەغدا ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئێمە سکاڵامان تۆمار کردووە و رێوشوێنی یاسایی گیراوەتە بەر و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین. دەشڵیت، دوای ئەوە ھیچ رووداوێکی دیکە و ھێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی رووی نەداوە تا ئێستا".

باسیلەوەشکردووە، "سکاڵامان تۆمار کردووە و رێوشوێنی یاسایی گیراوەتە بەر لەبارەی ئەو رووداوە و، چاوەڕێ دەکەین بزانین ئەنجامەکان چی دەبن".

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بۆمبێک فڕێدرایە ناو حەوشەی بارەگای لقی پێنجی پارتی و ماڵپەری التاخی، هاوکات دوو ساڵ پێش ئێستا باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، له‌لایه‌ن بەشێک لەلایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ سووتێنراو وێڕای سوتاندنی باره‌گاكه‌، ئاڵای كوردستانیشیان سووتاند.


PM:01:52:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو