پۆلیسی هەولێر بکوژێکی دەستگیرکرد


وێستگەنیوز_ 

پاش ئەنجامدانی تاوانێکی کوشتن لە شەقامی 100 مەتری هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 15ی کانوونی دووەمی 2022 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تاوانبارەکەیان دەستگیر کردووە. 

لە ڕاگەیاندنەکەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر باس لەوەش کراوە، پاش ئەنجامدانی تاوانەکە ڕۆژی هەینی 14ی کانوونی دووەمی 2022، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی هەولێر چوونە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و لە ئەنجامدا توانیان ناسنامەی کوژراو بدۆزنەوە. 

کوژراوەکەی تاوانەکەی شەوی ڕابردوو، ناوی "ناسراو سوار خورشید"ـە و تەمەنی 30 ساڵە؛ هەروەها بکوژی سەرەکی تاوانەکە بەناوی تۆمەتبار (ش. و. ح.)، تەمەنی 28 ساڵە. 

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بگیرێتەبەر و دراوەتە دادگا و بەپێی ماددە ی(406) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە".


PM:01:46:15/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 4340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو