پەیامنێری وێستگەنیوز لەهەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "دوێنێ کەسێک بەناوی سەڵاح مۆنیکا بەئۆمبێلەکەی کە بەشێرە سپییەکە ناسراوە لەکاتی پێچکردنەوە بۆ دەرچون لەرێگایەک کە بەهۆی لافاو گیرابوو، هێمایەکی هاتوچۆی شکاند".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی ئەوەی لەلایەن هاتوچۆی هەولێرەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، ئەمڕۆ هەینی خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکرا".
رۆژی پێنجشەممە بەهۆ دروستبونی لافاو لەژمارەیەک گەڕەکی هەولێر ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبو، لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت شۆفێرێک بۆ دەرچون هێمایەکی هاتوچۆ دەشکێنێت، فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێریش بەو شۆفێرە دەڵێت، "بەم زوانە دەدرێیتە دادگا و ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەردا دەگیرێت".