هەردوو پێکهاتەی سەرەکی سوننەکان راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

‌‌کۆبوونەوەی هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم

وێستگەنیوز-

هەردو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم کە دوو پێکهاتەی سەرەکی سوننەکانن هێرشەکەی شەوی رابردو بۆسەر بارەگاکانیان لەبەغدا ئیدانە دەکەن و دەڵێن، "هێرشەکان هەوڵێکن بۆ گۆڕینی ئیرادەی نیشتیمانیمان".

هەردوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا باس لەوەش دەکەن، هێرشکردنەسەر نوسینگەکانیان لە بەغدا هەوڵێکە بۆ گۆڕینی "ئیرادەی نیشتیمانمان" و سەرکۆنەی دەکەن.

داواش دەکەن حکومەت و هێزە ئەمنییەکان کاربکەن بۆ راگرتن و دووبارەنەبوونەوەی هێرشەکان و پارێزگاری لەبارەگای حزبەکان بکەن.

بەغدا 24 کاتژمێری زەحمەتی بەڕێکرد و تێیدا هێرشکرایە سەر بارەگای سێ پارتی هاوپەیمانیی رەوتی سەدر، کە سەرقاڵی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە، لەگەڵ هێرشێکی موشەکی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز کە دوو برینداری لێکەوتەوە. "گرووپەکانی بەرگری"یش دەڵێن ئێمە لە پشت هێرشەکانەوە نین.


PM:03:50:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 2220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو