لەپارێزگای سلێمانی تێکڕای بارانبارینی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی کۆی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرجەم قەزاکانی پارێزگای سلێمانی بڵاودەکاتەوە، بەگوێرەی داتاکانیش ئەمساڵ لەچەند ناوچەیەک ئاستی بارانبارین لەکۆی ساڵی رابردو زیاتر بوە.

کارزان لەتیف مەجید، لێپرسراوی کەشناسی کشتوکاڵی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتێکدا وەرزی بارانبارین چەند مانگێکی ماوە بەڵام ئاستی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە زستانی ساڵی رابردو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە.

بەگوێرە داتاکان دوێنێ لەقەزای چوارتا 97 ملیمەتر بارانباریوە و کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵ لەو قەزایەدا 391 ملیمەتر بوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردو بە تێکڕا 379 ملیمەتر بارانباری بوو.
me_ga.php?id=4898


PM:02:38:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 7948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو