ڕونكردنه‌وه‌یه‌ک لە وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وە
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی رەسمی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی خه‌رجكردنى دەرماڵەی هێزەکانی حەفتاو هەشتا نیە.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌کدا بڵاویکردووە، ''وەزیری پێشمەرگە تەواوی هەوڵەکانی خۆی لەبارەی خه‌رجكردنى دەرماڵەی هێزەکانی حەفتاو هەشتا خستۆتە گەڕ، لەبارەی دەرئەنجامەکانیشی ئاگادارتان دەکەینەوە.
باسلەوەشکراوە، ''هەر فەرمانێکی وەزیری پێشمەرگە، لەبارەی سەرفکردنی دەرماڵەی یەکەی حەفتا و هەشتا هەبێت، لەچەند رۆژی داهاتوو بڵاوی دەکەینەوە.''
له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها هێزه‌كانى زێره‌ڤانى و به‌رگرى و فریاكه‌وتن ده‌رماڵه‌یان هاوتاى هاوپیشه‌كانیانه له‌عێراق بۆیه ئه‌وانه خراونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و هێزه‌كانى تر‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌رجه‌میان ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج ناكرێت.
AM:10:48:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت