پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی سوید دەڵێت، دەمانەوێت هەرێمی كوردستان، هەرێمێكی بەهێز بێت لە ڕووی دیموكراسی، ئاسایش و ئارامی و ئابوری لە عیراقی فیدراڵدا.

جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ''لە كۆبونەوەیەکدا لەگەڵ ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سوید باسیلەوەکردووە، كە دەیانەوێت هەرێمی كوردستان، هەرێمێكی بەهێز بێت لە رووی دیموكراسی، ئاسایش و ئارامی و ئابوری لە عیراقی فیدراڵدا و دەیانەوێت ئەو پرۆژە هاوبەشانەی هەن، بەردەوامییان پێبدات.''

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ''لە بەشێکی دیکەی كۆبونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە هەمەلایەنەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سوید كردوە، بە تایبەتی چۆنێتی رێكخستنی كار و چالاكی لە بوارەكانی سیاسی و ئابوری و كلتوری.''

ئەوەشیخستۆتەڕوو، ''سوید ئامادەیە یارمەتی هەرێمی كوردستان بدات بۆ بەهێزبونی لە رووی دیموكراسی و ئاسایش و ئارامی و ئابورییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت ئەو پرۆژە هاوبەشانەی هەن، بەردەوامییان پێبدات.''


AM:09:17:14/01/2022


ئه‌م بابه‌ته 1084 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت