بەپەلە... نرخی نەوت بەرزبووەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022، نرخی نەوتی برێنت 22 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێک بە 83 دۆلار و 94 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکی، نرخەکەی بۆ 81 دۆلار و 60 سەنت بەرزبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە وتارێکی سەرۆکی بانکی ئەمریکی دەگەڕێتەوە کە وتی، "ئابووری ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و بەرگەی سودە بانکییەکان دەگرێت".
هەروەها هەواڵەکە باسی لەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ساڵی نوێدا، پەیوەندیی بەخێرا تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی نوێی ئۆمیکرۆنەوە هەیە.
AM:08:04:12/01/2022
ئهم بابهته 2024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت