داعش ساتی هێرشەکەی سەر گوندی خدرجیجەی بڵاوکردەوە


وێستگە نیوز- 

ئەمشەو، گرووپی چەکداری داعش ساتی هێرشکردنە سەر گوندی خدرجیجە کە دەکەوێتە بناری چێای قەرەچوغ بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوێکیشدا "بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی پەلامارەکە راگەیاند.''

دوای ئەوەی رۆژی 2ی ئەم مانگە داعش هێرشی کردە سەر گوندی خدرجیجەی سەر بە بناری چیای قەرەچوغ و بەوهۆیەشەوە 13 کەس لە هاوڵاتی مەدەنیی و پێشمەرگە شەهیدبوون و ژمارەیەکیش برینداربوون.''

لە شەوی 27ی مانگی رابردوو، لە ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان داعش ھێرشیکردەسەر سەنگەرەکانی پێشمەگە و لەکاتێکدا یارمەتی بۆ ھێزەکان رۆشتبوو بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و چوار پێشمەرگەش بریندار بوون.''


PM:08:16:05/12/2021














ئه‌م بابه‌ته 53592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت