وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بڕیاریدا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی پێش وانه‌ی یه‌كه‌م خوله‌كێك بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی پەلامارەکانی ئەم دواییەی رێکخراوی داعش لە گەرمیان و قەرەچوغ، خوله‌كێك به‌بێ ده‌نگی رابوه‌ستن و په‌روه‌ده‌ی هه‌ولێریشی راسپارد یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخمور بکەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل).
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت "هەموولایەک ئاگادارن کە لە چەند رۆژی رابردوو چەند ناوچەیەکی کوردستان ڕوبەرووی پەلاماری تیرۆریستان بووەوە، رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بێت، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین."
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه‌ش كردوه كه لەنێو شەهیدانی ئەمجارەی پەلاماری تیرۆریستان، قوتابییەک بەناوی (بـارزان ئیسماعیل) کە تەمەنی (دە) ساڵ بوو لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە (قوتابخانەی خدر جیجە) لەکاتی یارمەتیدانی براکانی بۆ تێکشاندنی دوژمنان و تیرۆریستان شەهید دەبێت، (شەهید بارزان)ـی قوتابی خۆی بووە قوتابخانەیەک بۆ فێربوون و سوود وەرگرتن لە وانەکانی بەرگریی و ئیرادە و خۆشەویستی نیشتیمان.
ده‌شڵێت: بۆ رێزگرتن لە رۆحی ئەو پێشمەرگە و هاوڵاتییانەی کە شەهید بوون لە سنووری گەرمیان و قەرەچوغ و شەهیدی قوتابی (بـارزان) سبەی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی١٢ی ٢٠٢١، پێش وانەی یەکەم لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی خولەکێک رادەوەستین وەک رێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدانمان.
ئه‌و وه‌زاره‌ته بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێریشی راسپارد کە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی مەخمور بکەن بەناوی قوتابخانەی شەهید( بـارزان ئیسماعیل).
PM:06:20:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 21884
جار خوێنراوه‌ته‌وه