کۆچبەرێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا


وێستگه‌ نیوز ـ
دوای ئەوەی بەھۆی سەرما و دووگیان بوونییەوە نەخۆشدەکەوێت و زیاتر لە 20 رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پۆڵەندا چارەسەری وەرگرت، کۆچبەرێکی دیکەی ھەرێمی کوردستان کە خاوەنی پێنج منداڵە گیانیلەدەستدا.


باوکی ئەڤین عیرفان، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، رایگەیاند، ئه‌مڕۆ ئەو نەخۆشخانە پۆڵەندییەی کچەکەی تیایدا چارەسەری وەرگرتووە پێی راگەیاندوون کچەکەیان گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێش 20 رۆژ لەو نەخۆشخانەیە نەشتەرگەری بۆ کراوە و منداڵەکەی بە مردوویی لە دایک بووە و چارەسەریشی وەرگرتووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی سەرما کاریگەری لەسەر گورچیلەکانی دانابوو گیانیلەدەستداوە.

باوکی ئەڤین ئەوەشی خستەڕوو، چاوەڕێدەکەن لە رێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە تەرمی کچەکەیان بەگەڕێننەوە ھەرێمی کوردستان.

ئەڤین عیرفان، خەڵکی زاخۆییە و دایکی پێنج منداڵە و پێش چەند مانگێک لەگەڵ ھاوسەر و منداڵەکانی گەشتیان بۆ بیلاروسیا کردووە بە ئامانجی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا چوبوونە ناو وڵاتی پۆڵەنداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەھۆی خراپی کەشوھەوا و دۆخی گوزەران و سەختی رێگاوە چەند کۆچبەرێکی ھەرێمی کوردستان لە گەنج و پیر و منداڵ و ژنی دووگیان لە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا گیانیانلەدەستداوە.


AM:09:56:04/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 6236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو