لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی: پێویسته په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌ربكرێن
لیزا فه‌له‌كه‌دین کاکەیی
وێستگه نیوز ـ
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته په‌كه‌كه و گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له شنگال ده‌ربكرێن، له به‌رانبه‌ردا سوپای عیراق و پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه جێگیر بكرێن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "پێویستە هەرچی زووە سەرجەم ملیشیا و گروپە نایاساییەکان وەدەر بنرێن و سوپای عیراق و پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگیر بکرێن، چونكه ئەو گروپە چەکدارانەی لەژێر ناوی حەشد و پەکەکەن شنگالیان کردووەتە پێگەیەکی موخابەراتی و رێخۆشکەرن بۆ هاتنی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق، ئەمەش هۆکاری یەکەمە لە چالاککردنەوەی شانەکانی داعش و دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەهەندێک سنووری ناوچە جێناکۆکەکان".
لیزا فه‌له‌كه‌دین ده‌شڵێت: "بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵگری سەربازی ماوەیەک پێش ئێستا لەسەر داوای گروپگەلێکی ناو حەشدی شەعبی سەرانی قەندیل داوایان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە کە ئەو گیراوە داعشە عیراقیانەی لایانن ئازاد بکرێن و تەسلیم بە هۆزە عەرەبەکان بکرێنەوە".
باسی له‌وه‌شكردووه: "بەگوێرەی زانیاریەکان ژمارەیەکی زۆری ئەو داعشانە ئازادکراون و گەراونەتەوە عیراق و گومان دەکرێت لەمەودوا وەک چەکی تەعریب بەکاربهێنرێن و لە رێگەی جموجۆڵەکانیانەوە کوردنشینەکان ناچار بە چۆڵکردنی ناوچەکانیان بکرێن و لەبڕی ئەوان عەرەبی هاوردە جێگیربکرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "بێگومان ئەم هەوڵە لەرزۆکەشیان بۆ ناڕواتەسەر و لە ئایندەدا هەنگاوێکی سەربازی وا دەنرێت کە ئەم خەونەشیان وەک خەونی 16ی ئۆکتۆبەر لە گۆڕ دەنرێت".
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دوای ئه‌وه دێت كه داعش له چه‌ند هێرشێكیدا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید و بریندار بوون، دواین هێرشیش شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدرا له سنووری چیای قه‌ره‌چووغی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور، كه تیایدا زیاتر له 10 پێشمه‌رگه و هاوڵاتی مه‌ده‌نی گوندی خدر جیجه شه‌هید بوون.
AM:09:31:04/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 4116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت