بارانێكی خێرا له‌م كاته‌دا ده‌بارێت
وێستگه نیوزـ
كه‌شانسێكی عێراقی پێشبینی ده‌كات له چه‌ند رۆژی داهاتودا باران و به‌فر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاجیا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببارێت.
حسێن ئه‌سه‌دی، كه‌شناسی عێراقی له پۆستێكدا رایگه‌یاندوه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گۆڕاكاری له جوڵه‌ی با له باكوری خۆرئاوا و باشوری خۆرهه‌ڵات روو ده‌دات و له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌شدا پله‌كانی گه‌رما هه‌ندێك به‌رز ده‌بنه‌وه و له كۆتایی هه‌فته‌شدا دوباره ئه‌و پلانه داده‌به‌زنه‌وه.
ئه‌سه‌دی پێشبینیی كردوه كه چه‌ند حاڵه‌تێكی بارانبارینی خێران له هه‌فته‌ی داهاتودا روبدات، یه‌كێكیان له ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌بێت له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه بارانێكی كه‌م ده‌بارێت و ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌یانگرێته‌وه.
بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوش پێشبینیی كردوه باران له ناوچه جیاجیاكانی ناوه‌ڕاستی عێراق ببارێت.
حاڵه‌تی دووه‌می بارانبارینیش به‌پێی ئه‌و كه‌شناسه، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه و شه‌وی پێنجشه‌ممه ده‌بێت كه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی خۆرئاوای عێراق و هه‌ندێك ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
ده‌شڵێت: هه‌موو ئه‌مانه پێشبینی كردنه و ره‌نگه دۆخه‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه یان په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر به‌خۆوه ببینێت.
PM:11:50:03/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 26256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت