وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێكى نوێى ده‌ركرد بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ
وێستگە نیوز-
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێمه‌وه، بڕیارێكى نوێى ده‌ركردوه بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ له پۆلیسى چوارى پیاده‌وه بۆ ڕێپێدراوى هه‌شت.
ئەمڕۆ 2ی کانوونی یەکەم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هه‌رێم بڵاویکردەووە، ''دوایین ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم سەبارەت بەپلە بەرزکردنەوەی کارمەندان لە ڕه‌ئیس عوره‌فای 'پ.پ4' بۆ ڕێپێدراوى هه‌شت مفه‌وه‌زى 8 بەرزدەکرێتەوە، ئەوەشهاتووە، بڕیاره نوێیه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ده‌رچوانى كۆلێژ ده‌بێت سێ ساڵ به‌سه‌ر پله‌ى پ.پ4 'ڕه‌ئیس عوره‌فا' كه‌یدا تێپه‌ڕبوبێت، به‌ڵام خزمه‌تى فیعلیه‌كه‌ى له‌سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وكات پله‌كه‌ى به‌رزده‌كرێته‌وه بۆ مفه‌وه‌زى هه‌شت.
ئەوەش هاتووە، ''ده‌رچوانى په‌یمانگه‌ش ده‌بێت سێ ساڵ به‌سه‌ر پله‌ى پ.پ4 'ڕه‌ئیس عوره‌فا' كه‌یدا تێپه‌ڕبوبێت، به‌ڵام نابێت له‌شه‌ش ساڵیش كه‌متر خزمه‌تى فیعلى هه‌بێت.''
بۆ ده‌رچوانى ئاماده‌یی‌و ناوه‌ندیش هه‌ردوو قۆناغه‌كه ده‌بێت سێ ساڵ به‌سه‌ر پله‌ى پ.پ4 'ڕه‌ئیس عوره‌فا' تێپه‌ڕبوبێت، به‌ڵام ئاماده‌یی نابێت له‌شه‌ش ساڵ كه‌متر خزمه‌تى فیعلى هه‌بێت‌و ناوه‌ندیش ده‌بێت خزمه‌تى فیعلیه‌كه‌ى گه‌یشتبێته 9 ساڵ‌و بۆ قۆناغى سه‌ره‌تاییش سێ ساڵ به‌سه‌ر پله‌ى پ.پ4 'ڕه‌ئیس عوره‌فا' تێپه‌ڕبوبێت، به‌ڵام ده‌بێت له18 ساڵ خزمه‌تى فیعلى كه‌متر نه‌بێت، ئه‌وكات پله‌كانیان بۆ مفه‌وه‌زى هه‌شت به‌رزده‌كرێته‌وه.
PM:04:07:02/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 15816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت