پۆڵندا باری نائاسایی سنوورەکانی لەگەڵ بیلاروسیا بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردەوە

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی باری نائاسایی سنوورەکانی وڵاتەکەی بەدرێژایی بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ماریۆس کامینسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، باری نائاسایی سنوورەکانی وڵات بەدرێژایی لەگەڵ بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە و تا ئازاری 2022 درێژ دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسبەینێوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سێ روێوشوێنی تایبەت بە سنوورەکانیش دەگیرێنەبەر.

لەدرێژەی تویتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگترین رێوشوینیان بریتییە لە بەردەوامیدان لە قەدەغەکردنی گەیشتن بە سنوورەکانی پۆڵەندا بەھەموو شێوەیەک.

 ئەمە لەکاتێکدایە، لە 2ی ئەیلولی ئەمساڵەوە حکومەتی پۆڵەندا بۆ ماوەی 30 رۆژ باری نائاسایی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ بیلاروسیا راگەیاند و دواتر بۆ دوومانگی دیکە درێژی کردەوە تا 2ی کانوونی یەکەم، بەگوێرەی بڕیارەکەش جگە لە ھێزەکانی پاسەوانانی سنوور ھیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بگاتە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.


AM:09:26:01/12/2021


ئه‌م بابه‌ته 3168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت