پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ هێڤیدار ئەحمەد: قسەکانت ناڕاستن

‌شیرین یونس_ هێڤیدار ئەحمەد

وێستگه‌ نیوز ـ
هێڤیدار ئەحمەد، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگەیاند، داهات لە پارێزگای سلێمانی کۆناکرێتەوە بۆیە مووچە بە سستی دابەش دەکرێت، دەشڵێت، "جگە لەوەی پارەی مووچە لە سلێمانی ون ده‌بێت،  پارەی پرۆژەی شەقامی 100 مەتریش دیارنەماوە".


هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان کوردستان به‌ رووداوی راگه‌یاند: "داهات لە سلێمانی کەمیکردووە و کۆشناکرێتەوە، قوباد تاڵەبانی بە وەزیرەکان و تیمی پارتی لە حکومەت وتووە کە بەخوا پارە لە سلێمانی کۆناکرێتەوە. وەزیری داراییش پێی وتووین، هەر باوەڕیان بەوە نییە پارە کۆبکەنەوە".
 
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی کە هاوکات جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانە دەڵێت، "جگە لەوەی پارەی مووچە نییە و ون دەبێت، پارەی پرۆژەکانیش دیارنین".

هێڤیدار ئەحمەد، وتیشی: "دیارنییە پارەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خوراوە یان خەرجکراوە، کوا تەمویلەکەی، حەزدەکەم لەگەڵ خەزێنەی سلێمانی قسە بکەم، کوا پارەی ئەو کۆمپانیایەی کە جێبەجێی دەکات، لەکوێیە و بۆچی پێیان نادرێت".
 
لای خۆیەوە شیرین یونس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک وەڵامی هێڤیدار ئەحمەد_ی دەڵێت: "نەریتێکی زۆر سەیر بووەتە مۆدێل لای پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی زەرد  هەرکات حکومەت ناتوانێت ئیلتیزامی خۆی بەرامبەر هاوڵاتیان جێبەجێ بکات یەکسەر بۆ داپۆشینی عەیبەکەیان پەلاماری یەکێتیەکەی کۆمەڵانی خەڵک دەدەن".

دەشڵێت: لێرەوە پێت دەڵێم تەواوی قسەکانت بێ بنەماو ناقانونی و بێ انسنفانەیە، تەواوی قسەکانت بوختانەو دوورە لە ڕەوشتی پەرلەمانتاری ، ئێوە تەنیا ناوتان هێڤی دارە دەنا هیچ هیوایەک نین بۆ خەڵک ئێوە تەنها بینەری کۆچی گەنجانن نەک هیوا بن بۆ خونکاران و قوتابیان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "بە هۆی نەبوونی میکانیزمێکی باش بۆ کۆکردنەوەی پارەی ئاو و کارەبا و باج و رسومات لە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستاندا، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و ناتوانرێت سەرجەمیان لە هەفتەیەکدا مووچە وەربگرن".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچونی بۆ ئەو گرفتە کردوە و لە هەوڵی چارەسەر کردنداین، بۆ ئەوەی ئەو داهاتانەی کە هەن لەسەرجەم پارێزگاکان وەک یەک کۆبکرێتەوە و جیاوازی تێدا نەکرێت."


PM:03:47:30/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو