كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی راگەیاند


وێستگه‌ نیوزـ
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی راگه‌یاند.


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ی عیراقی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ شه‌ش هه‌زار ده‌نگ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: رێژه‌ی ده‌نگدان سه‌دا 44 بووه‌.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: سه‌دا 92ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق دروست بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: 721 هه‌زار و 979 ده‌نگ پوچه‌ڵ بوون.

راشیگه‌یاندووه‌: نۆ ملیۆن و 629 هه‌زار و 612 كه‌ ده‌نگیان داوه‌.



PM:01:07:30/11/2021












ئه‌م بابه‌ته 11080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت