تۆڕی میدیایی رووداو: وێستگەنیوز سێهەمی کوردستانە

‌پەیامنێرانی وێستگەنیوز و ڕیزبەندی دەزگا میدیاییەکان

وێستگەنیوز_

تۆری میدیایی رووداو کە یەکێکە لە هاوبەشەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بە پشت بەستن بە داتاکانی ئەو تۆڕە ئاشکرایکرد، ئەژماری وێستگەنیوز لە فەیسبووک لە ئێستادا لە پلەی سێهەمی دەزگا میدیاییەکانی هەرێمی کوردستانە لە رووی بینەران و کاردانەوەکانیان.

ئەمرۆ یەکشەممە، 28ی تشرینی دووەمی 2021. تۆری میدیایی رووداو، دواین داتای فەیسبووکی بۆ ڕیزبەندی وێبسایت و ئەژمارەکانیانی لە رووی بینەران و کاردانەوەکانیان بڵاوکردەوە، کە لە ئێستادا پەیجی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز سێهەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە ئەویش لە پاش کەناڵی رووداو و کەناڵی NRT، وێستگەنیوز تاکە دەزگایە توانیوێتی بە وێب سایتێکی ئەلیکترۆنی و وێب تیڤی بگاتە ئەو ئاستە.

بەپێی داتاکە، لە ئێستادا وێستگەنیوز بەهەبوونی زیاتر لە 501هەزار فان و بە کاردانەوەی 3ملیۆن و چوارسەد هەزار، توانیویەتی پێگەی خۆی لە ئاستی سێهەم جێگیربکات، هاوکات، هەریەک لە کەناڵی کوردسات نیوز و کەناڵی کوردستان24 بە پلەی چوارەم و پێنجەم ڕیزبەندییەکەیان گرتووە.

دەزگایی میدیایی وێستگەنیوز، کە بە وێب سایتێکی ئەلیکترۆنی و تۆڕێکی نوخبە لە پەیامنێرانی لە وێب تیڤی بەرهەمەکانی پێشکەش بە خوێنەر و بینەران دەکات، خۆشحاڵە بەم ئەنجامە و کار بۆ ئەوە دەکات، بە یەک ئاست و ئاڕاستەی پیشەیی بەرهەمە بەدەستهاتووەکانی لە هەواڵ و زانیاری بخاتەڕوو. 

No description available.


PM:02:36:28/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 7292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو