میدیاکانی یەکیتی بەتەمان ڤیدیۆی کاروانی عەلی شامار وەک ( تاوانبار ) بڵاوبکەنەوە

‌لاهور شێخ جەنگی و کاروان عەلی شامار

وێستگە نیوز- 

داوی ئەوەی هێزەئەمنیەکانی سلێمانی کاروانی عەلی شامار سکرتێری ڕۆژنامەوانی لاهور شێخ جەنگی یان لە درەنگانێکی شەودا لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرد، هەر ئەمڕۆ میدیاکانی یەکیتی بڵاوکردەوە بەتەمان ڤیدیۆی ناوبراو وەک (تاوانبار) بڵاوبکەنەوە.

سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەواڵەکەی بۆ وێستگە نیوز پشتڕاستکردەووە و ووتی، ''بڕیار وایە ڤیدیۆی کاروانی عەلی شامار وەک (تاوانبار) لە میدیاکانی یەکێتیەوە بڵاوبکرێتەوە، دەشڵێت، بەهۆکاری گێرەشێوێنی و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی خوێندکارانی سلێمانی ناوبراو دەستگیرکراوە.

هەر دوێنێیش لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا رایگەیاند، ''دەستگیرکردنی چەند خوێندکارێک و چەند کەسایەتییەکی پێشمەرگەی دێرین لە شارەزوور بە ناوەکانی (مام وریا برا خاس) و (کاک سەڵاح گریانەیی) و لە سلێمانیش (کاروان عەلی شامار) بە بیانوی پڕوپووچ و بێ بنەما بە تووندی سەرکۆنە دەکەم و داوا دەکەم دەستبەجێ ئازاد بکرێن".

ئەوەشی وتووە، " بەداخەوە ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، حەرەمی زانکۆیان شکاندووە، بە بەکارهێنانی غازی فرمێسکڕێژ و تەقەکردن بەسەر خوێندکاران، هەوڵی ڕێگرییکردنی خۆپیشاندەرانیاندا. ئێمە لەکاتێکدا دووبارە پشتیوانیی سەرسەختی داوا ڕەواکانی خوێندکارە ئازیزەکان دەکەین،''


PM:05:21:25/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 27948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت