كازمی له باره‌ی به‌كارهێنانی هێز دژی خۆپیشانده‌ران هۆشداری ده‌دات
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق،
وێستگه نیوز ـ
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هۆشداری ده‌داته هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌كارهێنانی هێز بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران و ده‌شڵێت: "دەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵكی گشتی رەتكراوەیـە".
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، له تویته‌ر په‌یامێكی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: رووداوه ئازار به‌خشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی به هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه هه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌وه‌شی وتووه: خۆپیشاندانی ئاشتیانه مافێكی ده‌ستووری ده‌سته‌به‌ركراوه بۆ هه‌موان، ده‌ستدرێژی بۆ خۆپیشانده‌ران و موڵكی گشتی و تایبه‌تیش، بابه‌تێكی ره‌تكراوه‌یه.
په‌یامه‌كه‌ی كازمی دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له زۆرێك له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانی خوێندكاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن، له شاری سلێمانی و هه‌ولێر گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویداو هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران گازی فرمێسك رێژیان به‌كارهێنا.
هاوكات ئێواره‌ی دوێنی چوارشه‌ممه له هه‌ردوو قه‌زای سه‌ید سادق و ناحیه‌ی پیره مه‌گروونی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر ئاگریان له ژماره‌یه‌ك باره‌گای حكومی و حزبی به‌رداو سوتاندیانن.
AM:08:49:25/11/2021
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت