کارتی وەرگرتنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
کۆمپانیای دابەشکاری بەرھەمە نەوتییەکانی عیراق رایگەیاند، کارتی وەرگرتنی نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە 20ی تشرینی دووه‌م، وەزارەتی نەوتی عیراق له‌ راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ کارتی ژمارە پێنجی وەرگرتنی نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

لەبارەی بڕی ئەو نەوتەی بە ھاوڵاتییان دەدرێت لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوتدا ھاتووە، بڕی 100 لیتر دەدرێت بە ھەر ماڵێک.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، داوا لە ھاوڵاتییان کراوە سەردانی بنکەکانی دابەشکردنی نەوت لەشاری بەغدا بکەن بۆ وەرگرتنی بڕی دیارکراوی نەوت و بە نرخی فەرمی.

لەبارەی پشکی ھەرێمەوە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکان دەستیکردووە بەجێبەجێکردنی پلانی دابەشکردنی سوتەمەنی زستانە لە پارێزگاکانی ھەرێم و دواتر پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقیش دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە ھەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی پێداویستی ھاوڵاتییان نەبووە و ساڵی پاریش، لە ھەندێک ناوچە دابەشکرا و لەھەندێک ناوچەی دیکەش دابەشنەکرا، سەرباری ئەوەی ھاوڵاتیان گازەندەی گرانی نرخی نەوت دەکەن لە ئێستادا.


PM:02:22:20/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 16392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت