سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك گه‌یشته هه‌رێم و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌به‌ته‌ی دووه‌می به‌شه خۆراكی مانگانه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له شاری سلێمانیش ده‌ست به دابه‌شكردنی شه‌ش ماده كراوه.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای دابه‌شكردنی خۆراك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراك كه به‌شه‌خۆراكی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵه گه‌یشتووه‌ته پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ست به دابه‌شكردنی كراوه.
وتیشی: "له شاری سلێمانی شه‌ش ماده‌ی خۆراك دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وانیش برنج، شه‌كر، زه‌یت، دۆشاو، له‌تكه نۆك و نیسك، ئه‌مه جگه له به‌شه ئاردیش كه دانه‌وێڵه دابه‌شی ده‌كات".
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی خۆراك له سلێمانی، چاوه‌ڕوانن به‌شه‌خۆراكی زیاتریش ره‌وانه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی بكرێت وه‌ك سه‌به‌ته‌ی سێیه‌م و چواره‌م له مانگه‌كانی داهاتوودا.
جیاواز له ساڵانی رابردوو، ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییانی رێكخسته‌وه و ماده‌كانی زیاد كرد بۆ شه‌ش ماده.
AM:11:29:26/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 25924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت