لێکۆڵینەوە لە کارێکی فەرمانبەرێکی فرۆکەخانەی هەولێر دەکرێت

‌دیمەنە بڵاوکراوەکە

وێستگە نیوز_

دیمەنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە دەردەکەوێت لەنێو فرۆکەخانەی هەولێر بە ئۆتۆمبیلی حکومی کەسێک بە ناوی "حەمە جەرگە" کە وەک چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناودەهێنرێ لەکاتی گەڕانەوەی دەگوێزرێتەوە بۆ لای کەسوکاری.


دیمەنی دەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە کاردانەوەی دروستکرد، بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەسەر گرتە ڤیدیۆییەکە ئەمرۆ هەینی 22ی تشرینی یەکەمی 2021 روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

فرۆکەخانەکە دەڵێت، یەکیک لە ئۆتۆمۆبێلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن) لە سەرە بە هەڵسوکەوتێکی کەسی و بەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لەلایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخصی بەکار هێنراوە بە دەر لە یاسا و رێنمایی.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانە بە پێی یاسا بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەم بابەتەکە دەکەن و رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچوونەی فەرمانبەری سەرپێچی کار.

دەقی روونکردنەوەکە:

رونكردنەوەیەك لە وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نیودەولەتی ئەربیل (هەولێر)

ئاگاداری هاولاتیانی بەريز دەکەین کە یەکیک لە ئۆتۆمۆبیلەکان کە تابلۆی وەزارەتمان (وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن) لە سەرە بە هەلسوکەوتێکی کەسی وبەبێ ئاگاداری ئیدارەی فرۆکەخانە لە لایەن یەکێک لە شۆفێران لە پێناو ئەنجامدانی کاری شەخصی بەکار هێنراوە بە دەر لە یاسا ورێنمایی.

وەزارەتى گواستنەوه وگەیاندن وبەریوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانە بە پێ یاسا بەدواداچون ولیکۆلینەوە لەم بابەتەکە دەکەن وریکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بەرامبەر ئەم هەلسوکەوتە نەشیاوە و لە یاسا دەرچونەی فەرمانبەری سەرپیچی کار.

وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن
بەریوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نیودەولەتی ئەربیل (هەولێر)
٢٢/ئوکتۆبەر/٢٠٢١




PM:03:04:22/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 10060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت