بانکێکی عیراق پێشینەی خانوبەرە بە ھاوڵاتیان دەدات


وێستگه‌ نیوز ـ
بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پێدانی پێشینەی خانووبەرە و راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عیراق لە زاری بەرپرسێکی رێپێدراوی بانکی ناوەندەییەوە بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی بەردەوامدەبێت لە پێدانی پارە بە بانکەکانی دیکە بەمەبەستی خەرجکردنی پێشینەی خانوبەرە بە ھاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ھاوڵاتییانەی تا 15ی ئەیلولی 2021 ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانوبەرە لەدەرەوەی پرۆژەکانی وەبەرھێنانی یەکەی نیشتەجێبوون، پێشینەکانیان پێدەدرێت و مامەڵەکانیان رایدەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 2014ەوە بە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی و ئابووری و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و سەرھەڵدانی جەنگی داعش و دواتریش سەرھەڵدانی کۆرۆنا، حکومەتی ھەرێم سەرجەم جۆرەکانی پێدانی پێشینەی راگرتووە و بەمەش جموجوڵی بازاڕی خانوبەرە جگە لەوەی سستی تێکەوتووە زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.


PM:01:48:21/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 13592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت