كه‌مال كه‌ركوكی: موناقه‌شه‌ی ناوێ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ پارتییه‌

‌كه‌مال كه‌ركوكی

وێستگه‌ نیوزـ
كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی حزبه‌كه‌یه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگی یه‌كه‌مه‌ له‌ پارێزگاكه‌.

كه‌مال كه‌ركوكی، بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "بەرپرسانی یەكێتی لە كەركوك لە دەرەوە قسەی لوس دەكەن لەژێریشەوە ئیشی خراپ دەكەن".

وتیشی: "بەرپرسێكی یەكێتی ئیمزای لەگەڵ پارێزگاری سەپێنراوی كەركوك كردووە، كە راكان سەعید پارێزگار یان جێگری پارێزگار بێت تا ئه‌وكاته‌ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ده‌كرێت".

باسی له‌وه‌شكرد: "خەڵكی كەركوك بڕیاریدا كێ پارێزگاری كەركوك دیاری دەكات، پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین دەنگی هێناوە لەناو هەموو لایەنەكان، بۆیە هەقی خۆمانە پارێزگاری كەركوك بۆ ئێمە بێت و ئێمە دیاری دەكەین، بۆیە ئەوە جێگەی موناقەشەش نیە كە پارێزگاری كەركوك بۆ پارتیە".


PM:01:23:20/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 11952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت