وتەبێژی پارتی: سەردانمان بۆ سلێمانی بۆ رەواندنەوەی نیگەرانییەکانە

‌مەحمود محەمەد و ئەمین بابە شێخ

وێستگە نیوز_

لە پاش کۆبونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە سلێمانی، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی  لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، "سەردانەکەیان بۆ شاری سلێمانی سەردانێکی دۆستانەی دوای هەڵبژاردنە بۆ رەواندنەوەی گرژیی و نیگەرانییەکانە".


ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستانی سەردانی سلێمانی كرد لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا كۆبووەوە. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند،" كۆبوونەوەكە دۆستانە بووە، سەردانێكی دۆستانەی دوای هەڵبژاردن بووە".

ئاماژەشی بەوەکرد، "ئامانجی هەموومان یەكڕێزییە و نەهێشتنی ناكۆكییەكانە و وەک پارتیش سەردانی هەموو لایەنەكان دەكەین"، ئەو ئەوەشی خستەڕوو، "لە كۆبوونەوەكەدا باسی پۆستی سەرۆككۆمارمان نەكردووە. لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، "پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەین".

کلیک بکە بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە/


PM:12:36:18/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت