به هه‌رزه‌كاری ماره‌ی كرد و په‌رده‌ی كچێنییه‌كه‌ی به زیادكردنێك فرۆشت
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی پۆلیسی لوبنان تۆڕێكی به‌دڕه‌وشتییان ده‌ستگیركرد كه له سێ پیاو و سێ ژنی سوری و لوبنانی پێكهاتبوون، یه‌كێك له‌وانه تۆمه‌تبارێكه كه كچێكی 15 ساڵانی له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا ماره كردوه و دواتر ناچاری كردوه به‌دڕه‌وشتی بكات، پۆلیس بۆی ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كه پاكیزه‌یی و په‌رده‌ی كچێنیی هاوسه‌ره هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی خستوه‌ته زیادكردنه‌وه و كێ پاره‌ی زیادی دابێت، داویه‌تی به‌و.
تۆڕه سێ كه‌سییه‌كه بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ریان پێگیراوه و سێ كچی سوریشیان له‌گه‌ڵدا بووه و كاریان به‌دڕه‌وشتی و كارئاسانیكردن بووه بۆ به‌دڕه‌وشتی، هه‌ر شه‌ش كه‌سه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ پاراستنی داب و نه‌ریتی لوبنان كراون.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا سێ پیاوه‌كه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه په‌یوه‌ندییان به كه‌سێك هه‌بووه و به چه‌ندین جۆری جیاوازی ژماره مۆبایل، كچه‌كانیان بۆ ناردوون بۆ به‌ده‌ڕه‌وشتی، دواتریش پاره‌كه‌یان دابه‌شكردوه به‌جۆرێك یه‌ك له‌سه‌ر چواری پاره‌كه بۆ كچه‌كه و یه‌ك له‌سه‌ر چواری بۆ پیاوه‌كه و نیوه‌شی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌یوه‌ندیی پێوه ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیان بۆ په‌یدا ده‌كات.
ده‌رباره‌ی كچه سوریه‌كان، یه‌كێكیان ناوی "شروق" بووه، ئه‌و به پۆلیسی وتوه كه مێرده‌كه‌ی ناچاری كردوه ده‌ست بداته كاری به‌دڕه‌وشتی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا دایكی كۆچی دوایی كردوه شوی به یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان كردوه.
شروق ده‌ڵێت كه دوای یه‌ك مانگ له هاوسه‌رگیری مێرده‌كه‌ی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ناتوانێت مه‌سره‌فی بكات و خه‌رجیی بۆ په‌یدا ناكرێت، پێی وتوه كه باشتره كاری به‌دڕه‌وشتی بكات، بیانویه‌كی دیكه‌شی هه‌بووه كه گوایه كچه‌كه ئێستا ته‌مه‌نی منداڵه و ئاماده نییه بۆ سێكس، بۆیه باشتره ئه‌زمون وه‌ربگرێت.
كچه سورییه‌كه ده‌ڵێت كه هه‌رچۆنێك بێت رازی بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتوه كه مێرده‌كه‌ی په‌رده كچێنییه‌كه‌ی خستوه‌ته زیادكردنه‌وه و داویه‌تی به‌و كه‌سه‌ی كه زۆرترین پاره بدات، به‌ڵام هێشتا نازانێت پاره‌كه چه‌نده، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌شیان ته‌نها 10 مانگی خایاندوه و پیاوه‌كه له ماڵه‌كه‌ی ده‌ریكردوه.
PM:06:00:17/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 13008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت