ئاسایشی سلێمانی: لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی قوباد تاڵە‌بانی بكوژی پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌روازه ستی ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند كه بکوژی کارمەندی سکیورتییەکەی دەروازە سیتی-یان ده‌ستگیر كردوه و دەڵێت بوژه‌كه کوڕی بەرپرسێکی شاری کەرکوکە و كه‌سوكاره‌كه‌ی هاوكاربون له ده‌ستگیركردنیدا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد،"پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگادار كرانە‌وە لە بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی بەڕێز ( قوباد تاڵە‌بانی ) جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕ كردە‌وە و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە ئەنجامدانی تاوانەكە، تاوانبارە‌كە دە‌ستگیر بكە‌ن."
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "تاوانبارەکە ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە و بە‌سوپاسە‌وە كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە دە‌ستگیركردنی."
پێشتریش نوسینگەی لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر روداوه‌كه بڵاوكرده‌وه كه تیایدا هاتبوو: "سەبارەت بە ڕوداوەکەی شەوی ڕابردوو کە بووە ھۆی كوشتنی (ه.م .ك) کە لە دایكبووی ساڵی 1990 یە و دانیشتووی گەڕەكی شەكرەكەیە لە سلێمانی و كارمەندی سیکۆرێتی دەروازەسیتی بووە، بکوژی تاوانبار کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە".
باسی له‌وه‌ش كردبوو كه "لە دوای ڕووداوەكەوە هێزە ئەمنییەكانمان لە هەوڵی دە‌ستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەدان تا ڕاپێچی بەردەم یاسای دەكەین و لەكاتی دە‌ستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینە ڕوو".
ئەمرۆ پێنجشەممە، سه‌رچاوه‌یه‌ك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، شەوی رابردوو (ه.م .ك)، كە كارمەندی سكیوریتی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتیە لە شاری سلێمانی لە پرسگەی پرۆژەكە داوای وەستانی ئۆتۆمبێلی كوڕی بەرپرسێك دەكات كە دەیەوێت بچێتە ناو پرۆژەكەوە، كوڕی بەرپرسەكە دەستڕێژی گوللـەی لێدەكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه نیوز، به‌هۆی دەستڕێژی گوللـەی کوڕی بەرپرسەکەوە كارمه‌نده سكوێرتیه‌كه‌ی ئیدارەی دەروازە سیتی گیانی له ده‌ستداوه.
PM:06:53:14/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت